کوردستانی
کۆلێژێک لە قەزای رزگاری دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سەبینێ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەزای رزگاری بکات و بە فەرمی کۆلێژێک لە قەزاکە بکاتەوە.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "سبەینێ د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی قەزاکەیان دەکات و بە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕیی دەکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆلێژی کارگێڕی سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە قەزای رزگاری ،بچوکترین دیارییە بۆ گەورەترین قوربانیی و شەهید بەخشینی دانیشتوانی قەزاکە و هیواخوازن رۆڵی هەبێت لەگەشەپێدانی ناوچەکە".
ب ح

بیروڕا