کوردستانی

لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

هێمن میرانی، بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی بڕاوە تۆمارناکرێت و هیچ بڕیار و رێنماییەکیش بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " تاکە شوێن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان وەزارەتی ناوخۆیە، هیچ رێنماییەکی تازەش لەسەر ئەو بابەتە نییە، بەهیچ شێوەیەکیش ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕاوەن تۆمارناکرێن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan