عیراقی
كێشەیەكی تر لە نێوان هەولێر و بەغدا درووست بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئەنجوومەنی پیشەی چاودێریی و وردبینی ژمێریاریی عیراق و هەرێم بڕیارە بەم نزیكانە هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە كۆببنەوە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.
بە پێی نوسراوێكی بانكی ناوەندیی عیراق كە ئاراستەی نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە لە بەغدا، ئاماژەی بەوە كردووە، دەستەی پیشەی چاودێریی و وردبینیی ژمێریاریی عیراق پشت بە وردبینییەكانی كۆمەڵەی چاودێرانی یاسایی هەرێمی كوردستان نابەستێت، بۆیە ئەوە ئێستا بووە بە یەكێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق.
د. مەروان محەممەد، سەرۆكی كۆمەڵەی چاودێرانی یاسایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" پێشتر نووسراوەكەیان بەدەست گەیشتووە و بۆچوونی یاسایی خۆیان لەگەڵ ئەنجوومەنی پیشەی چاودێرانی ژمێریاریی هەرێمی كوردستان لە كۆنووسێكدا ئامادە كردووە و ناردوویانە بۆ بەغدا، كە تێیدا باس لە پاڵپشتی یاسایی و دەستووریبوونی كارەكانیان دەكات".
وتیشی"بەم زووانە لەگەڵ بەغدا كۆدەبنەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو پرسە بگەنە رێكەوتن، بەڵام ئەگەر بێت و پرسەكە چارەسەر نەكرێت، ئەوا كێشە بۆ كۆمپانیاكان دروست دەكات".
ئ پ
بیروڕا


