عیراقی
جارێكیتر عیراق لەلایەن ئەمەریكاوە سزا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتی گۆڤارێكی ئەمەریكی، گرێبەستێكی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ كۆمپانیایەك كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە خاوەنداریەتیی دەكرێت، بەرپرسانی ئەمەریكای توڕە كردووە و بڕیاریانداوە بەو هۆیەوە سزایەكی نوێی عیراق بدەن.
گۆڤاری "زە ئەتڵەنتیك"ی ئەمەریكی بڵاویكردووەتەوە"وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای موهەندیس ئەنجامداوە كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە خاوەنداریەتیی دەكرێت و كۆمپانیایەكی سزادراوە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاوە، بۆیە ئەو هەنگاوەی وەزارەتەكەی عیراق ئەمەریكای بە تەواوی توڕە كردووە".
گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە"تەندەری پرۆژەی "هەڵكەندن و دانانی رێڕەوی كێبڵی فایبەر ئۆپتیك و چاككردنەوە" لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراقەوە بەبێ هیچ كێبڕكێیەك دراوەتە كۆمپانیای موهەندیس، لە كاتێكدا ئەو كۆمپانیایە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاوە سزا دراوەو بە وردی چاودێریی دەكرێت".
هەر بەپێی راپۆرتی گۆڤارەكە، چاوەڕێ دەكرێت بەهۆی ئەو كارەوە عیراق رووبەڕووی سزایەكی نوێی ئەمەریكا ببێتەوە و تا ئێستاش نازانرێت سزاكە چی دەبێت.
ئ پ
بیروڕا


