کوردستانی

یەكی تشرینی یەكەم رۆژی جیهانی كۆبانێیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكی تشرینی یەكەم رۆژی جیهانی كۆبانێیە


مەودا میدیا-
ئەمڕۆیەكی تشرینی دووەم، بە رۆژی جیهانی كۆبانێ دانراوە و بە رۆژی بەرگری و بەرخۆدانی كورد لە رۆئاوای كوردستان ناسراوە. 

دوای هیرَشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر كۆبانێ‌ و دواتر 134 رۆژ لە بەرگری و بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەریلا بە هاوكاری هێزی پێشمەرگە، دواجار داعش شكستی هێنا لە گرتنی شارەكە، بۆیەش رۆژی سەركەوتنی كورد لە كۆبانێ‌ بە رۆژی جیهانی كۆبانێ‌ ناسێنرا.

هەرچەند رۆژی 26ی كانوونی دووەمی 2015 ، رۆژی لێدانی تەپڵی سەركەوتن بوو بەسەر چەتەكانی داعش و هێزە بەكرێگیراوەكانی سەر بە توركیا، بەڵام رۆژی یەكی تشرینی دووەم بووە سیمبلوولی ئەو سەركەوتن و داستانە مێژووییەی گەلی كورد لە رۆژئاوا.  

ساڵی 2014 كاتێك تیرۆرستانی داعش شاری موسڵیان داگیر كرد، رویان لە رۆژئاوای كوردستان كرد و ویستیان كۆبانێ هاوشێوەی موسڵ داگیر بكەن، هەرچەند لە سەرەتا توانییان بەشێك لە شوێنە گرنگەكانی شارەكە كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام شەڕڤانان و گەریلا بەرگرییەكی مێژوویان لە شارەكە كرد و دواتر هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هانایانەوە و چوون و رۆژی 26ی كانوونی دووەمی 2015 توانییان بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان شارەكە بە تەواوی لە تیرۆرستان پاك بكەنەوە. 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan