کوردستانی

گوڕی بوومەلەرزەکەی کەلار 4.4 پلەی رێختەر بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوڕی بوومەلەرزەکەی کەلار 4.4 پلەی رێختەر بووە

مەودا میدیا-
کاتژمێر 02:25 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک قەزاکانی کەلار و خانەقینی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە. 

محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"بوومەلەرزەکە کاتژمێر 02:25 خولەکی دوانیوەڕۆ روویداوەو چەقی بوومەلەرزەکەش گوندی زەماوەنگە بووە لە باکوری خۆرهەڵاتی قەزای کەلار بە گوڕ 4.4 پلەی رێختەر لە قووڵایی 17 کم لە ناخی زەوی". 

وتیشی"بەهۆی ئەوەی قووڵی بوومەلەرزەکە زۆر بووە، بۆیە لە هەندێک شوێن هەستی پێنەکراوەو لە هەندێک شوێنی دیکەش زۆر بە روونی هەستی پێکراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"بەهۆی گوڕ و قووڵی بوومەلەرزەکەوە پێشبینی دەکەن لە ماوەی پێنج بۆ شەش کاتژمێری داهاتوودا بوومەلەرزەی تری بچووکتر لە ناوچەکە رووبداتەوە، بەڵام ئەوەش تەنها پێشبینییە". 
ئ پ
Qaiwan
Qaiwan