ئابووری

تەیف سامی مەرجی نوێی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەیف سامی مەرجی نوێی هەیە
مەودا میدیا-

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد وەزیری دارایی عیراق داواکارییەکی نوێی هەیە سەبارەت بە لێبڕینی 3%ی مووچەخۆرانی هەرێم.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی ئەو پارەی بۆ بەغدای ناردووە کە لە 3%ی خانەنشینان دەبڕدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەیف سامی، دەیەوێت بزانێت هەر مووچەخۆرێک مانگانە لە ساڵی 2014-2024، چەند لە مووچەکەی دەبڕدرێت، دواتریش بزانێت بۆ ئەو دەساڵە کۆی گشتییەکەی چەند بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان لیستەکەیان بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کردووە و ئەو کێشەیەشیان چارەسەر کردووە بۆ ئەوەی بە دڵی تەیف سامی بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan