کوردستانی

مەزڵوم عەبدی: کۆبانێ بووە هێمای بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەویی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی: کۆبانێ بووە هێمای بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەویی
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ساڵڕۆژی بەرگری و بەرخۆدانی کۆبانێ دژی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد کۆبانی بووە هێمایەک بۆ یەکگرتوویی مرۆڤایەتی لە بەرانبەر تاریکیی و توندڕەوییدا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "هاوپشتی و یەکگرتووییان وایکرد داعش لە کۆبانێ تێکبشکێنین و کۆتایی بە خەلافەتی داعش بهێنین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ یادی ئەو قوربانییە بێئەندازەیەی گەل و شەڕڤانان دەکەنەوە کە بۆ بەرگرییکردن لە شارەکەیان نیشانی هەموو مرۆڤایەتییان دا".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوپشتی جیهانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ هێزەکانیان لەو شەڕەدا و هەموو ئەوانەی لەو رۆژە سەختانەدا لەگەڵیاندا بوون بەبیر دەهێننەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan