کوردستانی

محەمەدی حاجی مەحمود: جیهان چاودێری پەرلەمان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەدی حاجی مەحمود: جیهان چاودێری پەرلەمان دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد کە وای رووخانی رژێمی بەعس لە پەرلەمانی عیراق بۆ یەکەمجار لە بەغدا بە کوردی قسەی کردووە و هەوڵیانداوە وەرگێڕانی بۆ بکەن بەڵام رەتیکردووەتەوە".

محەمەدی حاجی مەحمود، "بە بڕیاری پەرلەمانی عیراق هاوشێوەی زمانەکانی تر دەبێت وەرگێڕ بۆ زمانی کوردی هەبێت کە لە دەستووری عیراقدا جێگیرکراوە، بەڵام بە داخەوە پەرلەمانتاران و نوێنەرانی کورد شەرم دەکەن بە کوردی قسە بکەن یان جلوبەرگی کوردی بپۆشن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "میللەتی کورد هەمیشە لە دڵەڕاوکێدایە و متمانە لەنێوان هەرێم و بەغدا نەماوە، بەغدا خۆی بە وارسی کورد دەزانێت و رێگری لە هەموو هەنگاوێکی کورد دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بکرێت، پێشنیار دەکەن بەرنامەیەکی نوێ لە چوارچێوەی سیستمی کۆنفیدراڵی بۆ بەڕێوەبردنی عیراق دابنرێت و پەیوەندی نەتەوەکان لەم وڵاتە رێکبخرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan