ئابووری

فوئاد حسێن پەیامی هەرێم بە سودانی دەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فوئاد حسێن پەیامی هەرێم بە سودانی دەگەیەنێت
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عیراقەوە هەوڵی بەدەستهێنانی مووچەی مانگی ئەیلول (11)ی مووچەخۆران دەدات و پەیامێک ئاڕاستەی سودانی دەکات.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند  "سبەینێ لەگەڵ سودانی کۆ دەبێتەوە و  داوای لێدەکات لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران، پرسی مووچەی مانگی (9) بخرێتە کۆبوونەوەکە و بڕیاری خەرجکردنی بدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن میکانیزمێک لەنێوان هەرێم و بەغدا بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێت و مووچەخۆران لە مافەکانیان بێبەش نەبن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan