کوردستانی

تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشکرایکرد پرۆسەی تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 دواکەوتووە.

 کاروان ستوونی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند "تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا وردبینی لە ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆ حەجی ئەمساڵ ناویان تۆمار کردووە، ئەو کەسانەی پێشتر حەجیان کردووە بۆ ئەمساڵ رێگەیان پێنادرێت".

ئەوەشی خستەروو "هەر پیاوێک پیاو ئەگەر پێشتر بە تەنها حەجی کردبێت، دەتوانێت دووبارە بەشداریی پرۆسەکە بکات ئەویش وەک (مەحرەم) لەگەڵ خێزانەکەیدا، بەڵام هەر ژنێک پێشتر حەجی کردبێت دووبارە رێگەی پێنادرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan