کوردستانی

گەشتەكانی نێوان سلێمانی-توركیا دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتەكانی نێوان سلێمانی-توركیا دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا-

لێپرسراوی راگەیاندنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایکرد دوای نزیکەی سێ ساڵ لە راگرتنی گەشتەکان، ئەمشەو یەکەم گەشتی تورکیا بۆ سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

دانا محەمەد سەعید، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتژمێر 1:00ی ئەمشەو یەکەم فڕۆکە لە تورکیاوە دەگاتە فڕۆکەخانەکەیان لە كاتژمێر 3:00ی شەو هەمان فڕۆکە بە ژمارەیەک سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم گەشتە دەبێتە بەدەستپێکی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی و بڕیارە هەفتانە چەند گەشتێکی هاوشێوە لەنێوان سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی تورکیا ئەنجام بدرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا رۆژی 2023/4/3، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخست و رۆژی 2025/10/15، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی تورکیا) گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan