کوردستانی
هەسەدە پەلامارێکی چەکداریی تێکشکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ئاشکرایکرد هێزەکانیان لە گوندەکانی دێرەلزۆر وەڵامی پەلامارێکی چەکدارییان بۆ سەر یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین داوەتەوە.
هەسەدە رایگەیاند "هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور، پەلامارێکی تیرۆریستییان بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی شەڕڤانان تێکشکاندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەکدارەکان بە ئاڕ بی جی هێرشیان کردووە بەڵام شهڕڤانان دەستبەجێ بە تووندی وەڵامیان داونەتەوە و لە ئەنجامی هێرشی چەتەکاندا هیچ شهڕڤانێکیان بریندار نەبووە".
ب ح

بیروڕا