کوردستانی
سەدان خوێندکاری تر لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەدا میدیا-
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاشکرایکرد کە (892) خوێندکار کە بەهۆى کەمى هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابوون، لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی هەرێم رایگەیاند " ئەنجامى ئەوانەى بەهۆى کەمى هەڵبژاردنى زانکۆ و پەیمانگەکان وەرنەگیرابوون ژمارەیان (892) خوێندکارەو لە زانکۆکانى هەرێم بۆ ئەمساڵى خوێندن فەرمانى وەرگرتنیان بۆ دەرچووە".
لای خۆیەوە عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا، بە ئامانجى پێدانى دەرفەت بەوانەى بەهۆى کەمى هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابوون، وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بە وەرگرتنى (860) لە دەرچووانى ئامادەیی زانستى و وێژەیی و (32) لە دەرچووانى پیشەییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026)".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو خوێندکارانەی کە وەرگیراون، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان".
ب ح

بیروڕا