کوردستانی

باڵامبۆ محەمەد: مەسرور بارزانی بازرگانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵامبۆ محەمەد: مەسرور بارزانی بازرگانی دەکات
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی ئاشکرایکرد ئەو پڕۆژانەی لە سلێمانی جێبەجێكراون دە هێندەی ئەو پڕۆژانە خزمەتی بەهاوڵاتییان كردووە كە لە هەولێر جێبەجێكراون.

باڵامبۆ محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند "ئەوەی مەسرور بارزانی ئەنجامیدەدات بارزگانییە نەک حكمڕانی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەسرور بارزانی تەنها لەو جێگایانە پڕۆژەی جێبەجێكردووە كە پارەی تێیدا دەستدەكەوێت بۆ خۆیی و حزبەكەی نەک خزمەتی خەڵک".

ئەوەشی خستەڕوو " لە سلێمانی بەتێكڕای پڕۆژەكانی هەولێر تەنها پڕۆژەی ئاوەڕۆكراوە كە لە خزمەت سەرجەم چین و توێژەكانی پارێزگاکەدا بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan