کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە ئێزدییەکان دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: کار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە ئێزدییەکان دەکەین
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد کاندیدەکانیان نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی نەینەوا دەکەن و دەبێت ئاوارە ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "موسڵ هێمای خۆڕاگرییە بەرانبەر بە تیرۆریستانە و بەبێ پاراستنی ئاسایشی موسڵ ئاسایشی عیراق بەرقەرارنابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نەینەوا شوێنی ئەجێندای هیچ وڵاتێک نییە و نموونەی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال-ە و داینەمۆی نوێبوونەوەی عیراقە و هەموو بڕیارێكی ستراتیژیی دەبێت لە عیراق بدرێت، نەک لەم وڵات و ئەو وڵات".

ئەوەشی خستەڕوو "خەڵکی نەینەوا نەهامەتی زۆری چەشتووە و وەک پێویست خزمەتی خەڵکەکەی نەکراوە، یەکێتی پڕۆژەی هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ و بە سیمبولکردنی شارەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan