ئابووری

مووچەی خانەنشینانی پيشمەرگە خەرج دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی خانەنشینانی پيشمەرگە خەرج دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی بەشێکی زۆر لەو ئەفسەر و پلەدارانەی پێشمەرگە کە خانەنشین بوون دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "بڕیاردراوە کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە چارەسەر بکرێت".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپێردراوە، بەیانی سبەینێ مووچەیەکیان وەک پێشینە لە سەر داهاتی ناوخوی هەرێم بۆ خەرج بکرێت و بەزووترین کاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan