کوردستانی

یەكێك لە گوندەكانی كوردستان بە جیهانی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێك لە گوندەكانی كوردستان بە جیهانی دەكرێت


مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی فارس، رێكخراوی یونسكۆ لە هەوڵی ئەوەدایە كە  گوندی"هەجیج" لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەك یەكێك لە باشترین گوندە گەشتیارییەكانی جیهان بۆ ساڵی 2027  بناسێنێت.

گوندی هەجیج بە تەلارسازیی پلیكانیی بەناوبانگە، كە تێیدا سەقفی هەر ماڵێك دەبێتە حەوشەی ماڵەكەی سەرووی خۆی، هەر بۆیەش بە "ماسولەی بەردینی رۆژئاوای ئێران" ناوزەد كراوە و هەر لەبەر ئەوەشە یونسكۆ دەیەوێت بیكات بە جیهانی.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەو گوندە بووە بە ناوچەیەكی گەشتیاری و لە ساڵانی رابردوودا بەوهۆیەوە ژیان بۆ گوندەكە گەڕاندووەتەوە و گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی هەفتانە سەردانی دەكەن.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan