کوردستانی
داوای ئەنجامدانی نوێژەبارانە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دواكەوتنی بارانبارین دەكات و بەوهۆیەشەوە داوا لە مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتییان دەكات كە نوێژەبارانە ئەنجام بدەن.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"پێشتر پێشبینی ئەوەیان كردووە كە رەنگە بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دوا بكەوێت و تا ئێستاش هیچ پێشبینییەك بۆ كاتی بارانبارین نییە".
وتیشی"ئێستا پێشبینییەكان دڵخۆشكەر نین و هەتا رۆژی 15ی ئەم مانگەش هیچ ئاماژە و نیشانەیەك نییە بۆ كاتی دەستپێكردنی باران لە هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"داوایەكیان ئاراستەی مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتییان بەگشتی كردووە بۆئەوەی رۆژی هەینی نوێژەبارانە ئەنجام بدەن وەكو سوننەتێكی ئاینی".
ئ پ
بیروڕا


