کوردستانی

رەخنە و پێشنیار لە گۆڕانكاریكردن لە پرۆگرامی خوێندن بەهەند وەردەگرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەخنە و پێشنیار لە گۆڕانكاریكردن لە پرۆگرامی خوێندن بەهەند وەردەگرین


مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت"بەردەوام گۆڕانكاری لە پرۆگرامەكانی خوێندن دەكەین و هەركاتیش شارەزایان و كەسانی پسپۆڕو بە ئەزموون پێشنیار و رەخنە و تێبینییان هەبوو ئەوا كاری لەسەر دەكەن". 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هەندێك جار ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە پرۆگرامی خوێندن دەكرێت سەرنج و تێبینی جیاوازی لەسەر درووست دەبێت، بۆیە كاریان لەسەر دەكەن و بەپێی پێویست جێبەجێیان دەكەن". 

وتیشی"هەندێكجار مامۆستایانیش تێبینییان لەسەر گۆڕانكارییەكان دەبێت، بۆیە ئێمە كاتێك گۆڕانكاری لە پرۆگرامی خوێندن دەكەین، هەتا ساڵێكیش چاوەڕێی فیدباكی مامۆستایان و پسپۆڕان و شارەزایان دەكەین".

ئەماژەی بۆ ئەوەشكرد"مەرج نییە گۆڕانكارییەكان سەداسەد درووست بن، بەڵام لە هەر شوێنێك كەموكورتی هەبێت بە دڵنیاییەوە كاری لەسەر دەكەن و تێبینی و رەخنەی شارەزایانیش بەهەند وەردەگرن". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan