کوردستانی

پرۆژەیەكی گەشتیاری لە كەلار جێبەجێدەكرێت كە لە هیچ شارێكی هەرێمدا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەكی گەشتیاری لە كەلار جێبەجێدەكرێت كە لە هیچ شارێكی هەرێمدا نییە


مەودا میدیا-
 بۆ یەكەمجار پرۆژەیەكی گەشتیاری لە كەلار جێبەجێدەكرێت كە تا ئێستا لە هیچ شارێكی هەرێمی كوردستان جێبەجێ نەكراوە.

هێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان پرۆژەی گەشتیاری رێست ئاریا لە شاری كەلار جێبەجێ دەكەن كە پرۆژەكە تایبەتە بەو كەسانەی لە دەرەوە روو دەكەن شارەكە". 

وتیشی"پرۆژەكە كۆمەڵێك خزمەتگوزاری تایبەت لەخۆ دەگرێت بۆ ئەو كەسانەی كە لە دەرەوە روو لە شاری كەلار دەكەن و دەمێننەوە، لەوانەش، ئوتێل، ریستۆرانت، ماركێت، سێرفز و خزمەگوزاری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ سەنتەرێكی زانیاری گەشتیاری تایبەت بە شوێنە گشتی و گەشتوگوزارییەكانی گەرمیان". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"پرۆژەكە بە بەهای زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار لە ماوەی مانگدا جێبەجێدەكرێت". 
ئ پ  



Qaiwan
Qaiwan