کوردستانی

بڕیاردرا هیچ تاقیكردنەوەیەك لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم نەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاردرا هیچ تاقیكردنەوەیەك لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم نەكرێت


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، لە رۆژانی دەنگدانی هاوڵاتییان بۆ  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەكی هەرێم تاقیكردنەوە ئەنجام نادرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند"لە رۆژانی 9 تا 11ی ئەم مانگە كە تیایدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت نا بێت لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەكی هەرێم تاقیكردنەوە ئەنجام بدرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە"هەر زانكۆ و پەیمانگایەك تاقیكردنەوەیان لەو رۆژەدا دانابێت پێویستە دوای بخەن بۆ كاتێكیتر بۆئەوەی خوێندكاران بتوانن بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا بكەن". 

بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە كاتێكدایە كە رۆژی 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت و كەمتر لە هەفتەیەكیش ماوە تا ئەو رۆژە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan