کوردستانی
تورکیا هیچ هەنگاوێکی بۆ پرۆسەی ئاشتی نەناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بەرانبەر کورد نەناوە.
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند "کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان دەتوانێت کێشەیەکی مێژوویی سیاسی و دیموکراسی چارەسەر بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەکەکە پابەندبووە بە پرۆسەی ئاشتییەوە بە سووتاندنی چەکەکانی و کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان لەگەڵ هەمووان کۆدەبێتەوە و گوێیان لێدەگرێت، نازانن بۆ لەگەڵ ئۆجەلان کۆنابێتەوە".
ب ح

بیروڕا