کوردستانی

کۆچبەرە کوردەکانی لیبیا گەڕێندرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆچبەرە کوردەکانی لیبیا گەڕێندرانەوە
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان 25 کۆچبەری دەستگیرکراوی لە لیبیاوە گەڕاندووەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "گەنجەکان بەنیازبوون بە رێگەی لیبیا خۆیان بگەیەنن بە ئەوروپا بەڵام دەستگیرکرابوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پشکنینی پزیشکی بۆ کۆچبەرەکان بۆ ئەنجام دراوەو دوای دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، گەنجەکان گەڕێندرانەوە ناو كەسوكاریان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan