کوردستانی

سەدان گەریلا دەگەڕێنەوە باکووری کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدان گەریلا دەگەڕێنەوە باکووری کوردستان
مەودا میدیا-

حکومەتی  توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان تاوتوێی  پڕۆژە یاسایەک دەكەن كە رێگە بە هەزاران گەریلا و هاوڵاتیی مەدەنی ئاوارەی کورد لە عیراق دەدات بگەڕێنەوە تورکیا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە "پرۆژه یاسایەکی نوێ لە توركیا ئامادە دەکرێت کە رێگە بە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دەدات بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرکردەکانی پەکەکە لەچوارچێوە و لەژێر پلانی ئاشتیدا لە وڵاتانی سێیەم جێگیر دەکرێن و ناگەڕێنەوە بۆ تورکیا،  رەنگە ئەم مانگە پرۆژە یاساکە پێشكەش بە پەرلەمانی تورکیا  بكرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan