کوردستانی
یەکێتی: ئۆپۆزسیۆنی ساختە هۆکاری بەهێزبوونی پارتییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی بانگەشەی یەکێتی ئاشکرایکرد پەرتەوازەبوونی دەنگەکانی دەرەوەی پارتی و دروستبوونی چەند ئۆپۆزسیۆنێكی ساختە و سێبەر هۆکاری بەهێز بوونی پارتییە.
ناوەندی بانگەشەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند "ئەگەر ئەندامی پارتی نەبیت وەک هاوڵاتیی پلە دوو سەیر دەکرێیت و جیاوازی لە نێوان هاوڵاتییان و ناوچەکان دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لەساڵانی رابردوو دروستبوونی ئەو هێزانەی بەناو و شێوەی جیاجیا هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوت جگە لە ناهاوسەنگی هێز لە نێوان یەکێتی و پارتی هیچ شتێکیان پێنەبوو".
دەقی پەیامەکەی ناوەندی بانگەشەی یەکێتی:
سڵاو و رێزمان بۆتۆی دەنگدەر، دەنگدان بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە بۆ هەموومان، بۆیە تکایە تا کۆتایی بە میهرەبانییەوە لەگەڵمان بە، لەبیرت بێت لیستی 222 لیستی مام جەلال و لیستی خوێنی شەهیدانە، کاتێک چوویتە سەر سندووقی دەنگدان، بیرت بێت پەرتەوازەبوونی دەنگەکانی دەرەوەی پارتی، دروستبوونی چەند ئۆپۆزسیۆنی ساختە و سێبەری پارتی، هۆکاری بەهێز بوونی پارتییە، هەر ئەمەش وایکردووە قۆرخی دەسەڵات بکات و جگە لە ئەندامەکانی خۆی هەناسەیەکیش بۆ کەس بەرەوا نەبینێ، جیاوازی دەکرێت لە نێوان هاووڵاتیان و گوند و ناوچە و شارە جیاوازەکان، پارتی نەبیت وەک هاووڵاتی پلە دوو سەیر دەکرێیت، ئایا تۆ ئەمە بە رەوا دەبینی؟
ئێستا دەرفەتێک هەیە، سەرۆک بافڵ رێبەرایەتی حزبێک دەکات کە یەکدەنگ و یەکئاڕاستە و یەکبۆچوونە، باوەڕی بە یەکسانی و خزمەتی هەمووانە، هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە بۆ بەهێز بوونەوەی یەکێتی و راگرتنی سیاسەتی تاکڕەوی پارتی و دروستکردنی هاوسەنگی لە حوکمڕانی،بۆیە دەنگی خۆتان مەدە بەو هێزانەی هیچیان پێناکرێت و ناتوانن جیاوازی دروستبکەن، دەنگتان بکەن بە پاڵپشتی بۆ لیستی 222، چونکە یەکێتی هێزی تۆیە لە هەرێم و بەغداد.
شتێک هەیە پێویستە ئێوەی بەڕێزان بیزانن، لەساڵانی رابردوو دروستبوونی ئەو هێزانەی بەناو و شێوەی جیاجیا هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسی دەرکەوت جگە لە ناهاوسەنگی هێز لە نێوان یەکێتی و پارتی هیچ شتێکیان پێنەبوو، تکایە با نەیارەکانت دەنگی ئێوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارنەهێنن، لە رۆژی 11ی11ی2025 خانەوادە ئازیزەکەت هانبدە بۆ دەنگدان بە لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ب ح

بیروڕا