کوردستانی

دوو منداڵ لە گەرمیان خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو منداڵ لە گەرمیان خنکان
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو منداڵی خێزانێک لە گۆمێکی ئاو کە بۆ ئاودانی کشتوکاڵ دروستکراوە، لەسنووری گەرمیان پێکەوە خنکان.

 رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ دوو منداڵ لە گوندی (دارە خورما) لەنزیک رووباری سیروان لە گۆماویکی ئاودا خنکاون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "منداڵەکان بە ناوەکانی (ئەحمەد و هاومەند دیاری عەزیز) تەمەنیان لەنێوان  هەشت ساڵان و شەش ساڵاندایە، لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan