کوردستانی

چرۆ حەمەشەریف: نوێنەرەکانی یەکێتی هەمیشە خەمخۆری خەڵک بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


چرۆ حەمەشەریف: نوێنەرەکانی یەکێتی هەمیشە خەمخۆری خەڵک بوون
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق بۆ پێگە و سەنگی کورد و بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گرنگی خۆی هەیە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشداریکردنی زیاتری هاوڵاتییان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وبودجە لەگەڵ بەغدا گرنگە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نوێنەرەکانی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق هەمیشە لە خەمی مووچە و مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بوون و هەتا نوێنەری زیاتری یەکێتی لەم خولەی پەرلەماندا بێت چارسەری کێشەکان ئاسانتر دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "فراکسیۆنی یەکێتی توانی لە رۆژی 4/14، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت و لەناو پەرلەمانەوە پڕۆژەکە تێپەڕێندرێت".

باسی لەوەشکرد "وەک ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمان ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی عیراقیان بۆ زیندانیانی سیاسی هەرێم گەڕاندووەتەوە و لە وەجبەی (1 تاوەکو 15 ) مووچەکانیان هاوتا دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan