کوردستانی

دەمیرتاش پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمیرتاش پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئیمراڵی بکەن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند "پێویستە ئەندامانی پەرلەمان بچنە ئیمراڵی و کۆتایی بە کێشەکان بهێنن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر نەتوانن رێگایەک بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و ساڕێژکردنی برینەکان بدۆزینەوە، ناگەن بە چارەسەرێکی ریشەیی و درێژخایەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوانەی لە چیاکانەوە چاوەڕێی دابەزین و دانانی چەکن، دەیانەوێت رێبەر ئۆجالان نەک تەنها لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەڵکو لەلایەن سیاسەتمەدارانیشەوە سەردان بکرێت و گوێی لێ بگیرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan