کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ رۆژ پشووی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ رۆژ پشووی راگەیاند
مەودا میدیا-

رۆژانی 9، 10 و 11ی ئەم مانگە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە ناوەندەکانی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی حکومی و تایبەت پشووی فەرمی دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند " لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان، بە بڕیاری ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، سێ رۆژ پشوو بە خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی2025/11/11،  بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە و رۆژی 12ی تشرینی دووەم دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan