گێتی

ئەمەریکا: ئێران یەك ملیار دۆلاری بۆ حزبوڵڵا ناردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا: ئێران یەك ملیار دۆلاری بۆ حزبوڵڵا ناردووە
مەودا میدیا-

یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی ئاشکرایکرد هاوکارییە داراییەکانی ئێران بۆ حزبوڵڵای لوبنانی بەردەوامە.

جۆن هێرلی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند "لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە ئێران بڕی ملیارێک دۆلاری بۆ حزبوڵڵای لوبنان ناردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "واشنتۆن بەدواى دەرفەتێکدا دەگەڕێت بۆ بڕینى سەرچاوە داراییەکانى حزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە هاوشێوەکانی سەربە ئێران".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan