ئابووری
ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک کارادەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد لەمڕۆوە تاوەکو 10رۆژی تر هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی خۆراکەوە مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند: لەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 رۆژ ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک کارا دەکرێتەوە و ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر خۆیان تۆمارنەکردوە دەتوانن خۆیان تۆماربکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم 10 رۆژە تاوەکو 20ی مانگ وەک قۆناغی یەکەم درێژ دەکرێتەوە و دوای ئەوەش قۆناغی دووهەم دەستپێدەکات و هاوڵاتییان دەتوانن زانیاریی تر بۆ پسووڵەکانیان زیادبکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "لە قۆناغی دووەمدا خزمەتگوزارییەکانی تۆمارکردنی ناوی مناڵ و گواستنەوەی بریکار یان شار، هەروەها تۆماری هاوسەرگیری نوێ بەردەست دەبێت".
ب ح

بیروڕا