کوردستانی

لەتیف نێروەیی: دەنگەکانی یەکێتی زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەتیف نێروەیی: دەنگەکانی یەکێتی زیادیکردووە
مەودا میدیا-

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو دەنگەکانی یەکێتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان  رایگەیاند "یەکێتی لە دەنگدانی تایبەت 44 هەزار دەنگی لە سلێمانی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا ساڵی 2021، لە تەواوی هەرێمی کوردستان 38 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە 15% دەنگەکانی یەکێتی لە سلێمانی زیاترە لە کۆی هەموو دەنگەکانی یەکێتی کە ساڵی 2021، لە هەر چوار پارێزگاکە بەدەستیهێناوە و ئەمەش سەنگ و پێگەی یەکێتی بەهێزتر دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan