کوردستانی

فەرهاد شامی: هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرهاد شامی: هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانان بەردەوامە
مەودا میدیا-

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد  بە پێچەوانەی بانگەشەی هەندێک لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی سوریای بەجێنەهێشت و بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێگەکانی خۆی لە سوريا.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "نەیارەكانیان  پێیانوابوو بە هاندانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ راگرتنی پشتیوانییەکانی هەسەدە لەڕێی ناچارکردنی ئەو هێزانەوە دەبێت بۆ جێهێشتنی ناوچەکە، بەڵام واقیع پێچەوانەکەی سەلماند".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوبەشی نێوان هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیکەی دە ساڵە بەردەوامە و، پاشەكشێی نەكردووەو بەشێوەیەكی پتەو چەسپاوە".

ئەوەشی خستەڕوو " بەردەوامبوونی ئەم هاوبەشییە پێویستییەکی ستراتیژی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە، کە لە متمانەی هاوبەش و قوربانیدانی هاوبەش لە شەڕی دژی تیرۆرەوە سەرچاوەی گرتووەو ئەوانەی گرەو لەسەر کۆتاییهاتنی ئەم هاوبەشییە دەکەن، هەڵەن و پێویستە بە وردی بە خۆیاندا بچنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan