ئابووری

بەشێکی تر لە موڵكەکانی چاڤیلاند دەفرۆشرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێکی تر لە موڵكەکانی چاڤیلاند دەفرۆشرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە لەسەر داوای بریکاری داواکار (وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان) بەشێکی تر لە موڵکەکانی چاڤیلاند دەفرۆشێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند " لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم  ئەو موڵکانەی کە هاوپێچی ئەم ئاگاداریيەن کە ژمارەیان (13) موڵکە و سەرجەمیان [ کەرتی (1) ی ملکندی و دەباشانن و تۆمارن بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاریی – هاوپشکی تایبەت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "فرۆشتنی موڵکەکان لەبەرانبەر قەرزی خاوەن قەرز (وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان) کە بڕەکەی سێ ملیار و 580 ملیۆن و 210 هەزار دینارە بە وێنەی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتییانەوە".

زانیاریی زیاتر لەسەر موڵکەکان لە هاوپێچی ئەم ئاگاداریيە نوسراوە:

 1- هەر کەسێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات و لە بەشی ژمێریاری بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی (10٪)ی نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکانی ئاماژەبۆکراو دابنێت و ناسنامەی نیشتیمانی و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون لەگەل خۆیدا بهێنێت.

2-زیادکردنەکە لە ماوەی (30) رۆژدا لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەدا لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.

3-رەسمی تۆمارکردن و کرێی جاڕجی لەسەر کڕیارە. 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan