کوردستانی
لایەنێكی كوردی هەوڵی تێكدانی ئارامی شاری كەركوك دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری كەركوك شەڕ و ئاڵۆزی روویدا و بەهۆیەوە دوو كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كوژران.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، شەڕەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە چەند گەنجێكی كورد لە شاری كوركوك كە ئاڵای یەكێك لە حزبە كوردییەكانیان پێبووە، هەستاون بە سووتاندنی وێنەی محەمەد سەمعان، سەرۆكی بەرەی توركمانی و ئەوەش ناڕەزایەتی لایەنگران و ئەندامانی ئەو بەرەیەی لێكەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە شەڕو ئاڵۆزی روویداوە.
دوای فراوانبوونی شەڕەكە و هاتنی هێزە ئەمنییەكانیش بۆ شوێنی رووداوەكە بەهۆی تەقەكردنەوە دووان لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان كوژراون و چەند كەسێكیش بریندار بوون.
شەڕەكەی ئەمشەوی كەركوك هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە عیراق كە ئەوەش ئامانج لێی تێكدانی ئارامی شارەكە و نەچوونی هاوڵاتییانی كوردە بۆ دەنگدان، چونكە یەكێك لە حزبە كوردییەكان كە بێئومێد بووە لە دەنگدەرانی كوردی شارەكە دەیەوێت شكستەكانی خۆی بەو جۆرە پەردەپۆش بكات، بۆئەوەش چەند ئەندامێكی لایەنگری خۆی كە ئاڵای حزبەكەیان پێبووە، هەوڵیانداوە ناكۆكی و دووبەرەكی بخەنە نێوان كورد و توركمانی شارەكەوە بۆئەوەی ئارامی هاوڵاتییانی شارەكە تێكبدەن و نەچن بۆ دەنگدان.
ئ پ
بیروڕا


