ئابووری
ئامادەکاریی بۆ ناردنی 120 ملیارەکە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وهزارهتی دارایی و ئابووریی ههرێمی كوردستان ئاشکرایکرد ئامادەکاریی بۆ رادەستکردنی 120 ملیارەکە بە وەزارەتی دارایی عیراق دەکات کە 72 ملیاری داهاتی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە و 48 ملیاریشی لەسەر داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانییە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وهزارهتی دارایی و ئابووریی ههرێم رایگەیاند "ئامادەکاریی پێویستیان بۆ رادەستکردنی 120 ملیارەکە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نۆ بە بەغدا کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەرکاتێک حکومەتی عیراق بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9) بدات پارەکە دەخەنەسەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق".
ب ح

بیروڕا