کوردستانی

پارێزگارێک پێنج هەزار دەنگی کرد بە 96 هەزار دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگارێک پێنج هەزار دەنگی کرد بە 96 هەزار دەنگ
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رەخنەی تووند لە کارەکانی پارێزگاری سلێمانی دەگرێت.

جوانڕۆ محەمەد، تاکە پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "هەڤاڵ ئەبو بەکر، پارێزگاری سلێمانی 240 هەزار دەنگی کردووە بەهیچ و لە بەرانبەردا رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک پێنج هەزار دەنگی بۆ 96 هەزار دەنگ زیادکردووە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە کۆکردنەوەی 240 هەزار دەنگ بووە کەسی یەکمی عیراق و هەرێمی کوردستان بەڵام لەئێستادا پۆستەکەی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆری بزووتنەوەکە و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بووەتەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan