کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکان یەکلایی بکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی بەریتانیا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی عیراقیان تاوتێ کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بەهێزییان و پاراستنی مافەکانیان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەییان لە بەغدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو لەسەر بنەمای دەستوور پرسەکان یەکلابکەنەوەو تاوەکو چی تر خەڵک نەکرێنە قوربانی و حکومەتێک لە عیراق بنیادبنرێت کە خزمەتگوزاربێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازیی".
ب ح

بیروڕا