کوردستانی

د.ئەحمەد کەرکوکی: چەند لایەنێک دەنگی کوردیان لە کەرکوک بەفیڕۆدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


د.ئەحمەد کەرکوکی: چەند لایەنێک دەنگی کوردیان لە کەرکوک بەفیڕۆدا
مەودا میدیا-

کاندیدی ژمارە (6)ی لیستی (222)ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بەرانبەر سەرنەکەوتنی بۆ پەرلەمانی عیراق وەڵامی رەخنە و هێرشەکان دەداتەوەو ئاشکرایکرد چەند لایەنێک بە پیلانی ئەملاو ئەولا لە کەرکوک لیستیان دروستکرد بۆ سووتاندنی دەنگی کورد.

د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و کاندیدی ژمارە (6) لە لسیتی یەکێتی رایگەیاند "زۆربەی زۆری دەنگەکانی چووە بۆ لیستی یەکێتی و ئەمەش بۆ ئەو جێی شانازییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا خەڵکی نەخەڵەتاندووە و ئستیغلالی پۆست و کارەی خۆی نەکردووە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، هیچ درێغی ناکات لە خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوک".

ئەوەشی خستەڕوو "شانازیی بە دەنگی دەنگدەرانییەوە دەکات و لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک زیاتر لە 12 هەزار دەنگی بەدەست‌هێناو یەکێتی هەڵبژارد بۆ ئەوەی دەنگی کورد لە کەرکوک بەفیڕۆنەچێت".

باسی لەوەشکرد "بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەرکوک جیاوازە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، چونکە کەرکوک بۆ کورد تایبەتمەندی خۆی هەیە و بە دەنگی کوردستانیان شارەکەیان وەرگرتووەتەوە لە رابردووەدا، بەڵام بەداخەوە چەند لایەنێک ناکۆکییەکانیان بۆ کەرکوک گواستەوەو دەنگی کوردیان بەفیڕۆدا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan