تەندروستی

چى له‌باره‌ى سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى لاله‌نگى ده‌زانیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چى له‌باره‌ى سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى لاله‌نگى ده‌زانیت

مه‌ودا میدیا-

لالەنگی یەکێکە لە میوە زستانە بەسودەکان، بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی چەندین سودی کرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات. 

لە گرنگترین سودەکانی.

یەکەم: چرچبونی پێست دوادەخات، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، دژە ئۆسکانە، پێستێکی جوانترت پێدەبەخشێت.

دوەم: رێژەی ئاسن لە جەستەدا بەرزدەکاتەوە، چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ کەمی ئاسن لە خوێندا.

سێیەم: ریخۆڵه‌کان چالاک دەکات، یارمەتی دەدات باشتر کاربکات.

چوارەم: رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین B12 و ڤیتامین A تێدایە، یارمەتی درێژبونەوەی قژ دەدات، قژێکی جوانترت پێدەبەخشێت.

پێنجەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە.

شەشەم: یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات.

حەوتەم: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، هۆکارە بۆ دابەزینی کێشی جەستە.

هەشتەم: یارمەتی چارەسەرکردنی هەوکردنی برینی جەستە دەدات.

نۆیەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات، بەرامبەر نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.

ع
Qaiwan
Qaiwan