ئابووری
کرێی وانەبێژی زیادکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاشکرایکرد بە بەڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرێی وانەبێژی لەبەرژەوەندی مامۆستایان زیادکراوە.
ئالان حەمە سعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "بەپێی بڕیارەکە کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک زیاد دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەست کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە کە (24) وانە بۆ قۆناغی بنەڕەتی و (22) وانە بۆ ئامادەیی، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو " ئەمرۆ لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت و لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان هەژمار دەکرێت".
ب ح

بیروڕا