تەندروستی
له كوردستان 87 تووشبووى ئایدز تۆمارکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له هه‌رێم 87 كه‌س تووشى نه‌خۆشی ئایدزبوون.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم "لە 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 600 تێستی پشکنینی تاقیگەیی بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئەنجام دراوە و تەنها 87 حالەتی نوێ دەستنیشان کراوە کە تیایدا 64 حالەتی بیانی و هاوڵاتییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و 23 حالەتی هاوڵاتی و دانیشتوی ناو هەرێمی کوردستانن".
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی، ئه‌وانه‌ى تووشى ئایدز ده‌بن، زۆرینه‌یان خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م تووشبوو خه‌ڵكى هه‌رێمن.
له ماوه‌ى رابردوو به ده‌یان حاڵه‌تى تر له نه‌خۆشییه‌كه له ناو هه‌رێم تۆماركراوه.
ع
بیروڕا


