کوردستانی
له سلێمانى دابه‌شكردنى زه‌وى به سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دواى ئه‌وه‌ى دوو ساڵ به‌سه‌ر بڕیارى دابه‌شكردن ده‌چێت.
كامه‌ران ره‌حمان، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى شه‌ش مانگه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ین زه‌وى دابه‌شبكرێت، ناومان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به كردار زه‌ویمان پێ نه‌دراوه، ئه‌گه‌رچى بڕیاره‌كه هى دوو ساڵ پێش ئێستایه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "راسته دابه‌شكردنى زه‌وى رێكارى ئیداریی و یاسایی و كارگێڕی پێویسته، به‌ڵام به دوو ساڵ نه‌توانرێ زه‌وى دابه‌شبكرێت، به شه‌ش مانگ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ناویش نه‌توانى زه‌وى دابه‌شبكه‌ى كه‌واته ئه‌مه سستى و گرفته له‌كاركردن".
ئامانج ره‌سوڵ، خاوه‌نى نوسینگه له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربین، له سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى و هه‌ڵه‌بجه‌ش، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان زۆر به خاوى به‌رێوه‌ده‌چێت، كه‌مترین فه‌رمانبه‌ر زه‌وییان وه‌رگرتووه له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه كه ژماره‌كه زۆر زۆر كه‌مه له چاو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى پێویسته زه‌وى وه‌ربگرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربین زۆر گرنگى به دابه‌شكردنى زه‌وى نادرێت و كاره‌كان به سستى ده‌كرێن، به دڵنیاییه‌وه گرفتى كه‌مى زه‌ویش نییه".
مانگى ئادارى ساڵى 2024، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاریدا زه‌وى به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه دابه‌شبكات كه تا ئێستا سودمه‌ندنه‌بوون له وه‌رگرتنى زه‌وى.
ع
بیروڕا


