کوردستانی

وەزیرى خوێندنى باڵا لەبەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیار دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیرى خوێندنى باڵا لەبەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیار دەدات
مەودا میدیا-

بەهۆى نزیکبونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بڕیار لە گەڕانەوەیان دەدرێت.

وەزارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند "لەسەر بڕیاری د.ئارام محەمەد قادر، بڕیاریدا بە رێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە (2025/12/19) تاوەکو (2026/1/5) بۆ ماوەی حەڤدە رۆژ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو ماوەیەى خوێندکارانی دەرەوەی وڵات لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan