کوردستانی
سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد لە دوو چالاکی جیاداو بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵی سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمار کرد کە ژمارەیەک سەر ئاژەڵیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام دوو تۆمەتبار دەستگیرکران".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتییەک کە بڕی 14 هەزار دۆلاری لێدزرابوو، پاش لێکٶڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار دەستگیرکرا".
ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتباران (م، ج، ا لەدایکبووی 2000 / م، ع، ع لەدایکبووی 2000/ ه، ب، ح لەدایکبووی 2004) دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە هەردوو دۆسییەکە بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا