ئابووری

شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بانکی شارەزوور چەند لیستێکی ناوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەیان ( 57 ) کەسە و داوایان لێدەکات سبەینێ سەردانی بانکەکەیان بکەن.

ئەمیر شێخ لەتیف عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور رایگەیاند "هاوکارییەکە لەلایەن رێکخراوی یونیسێفی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابینکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکەی کۆپییەک لە پێناسی خاوەن پێداویستی تایبەت و کارتی نیشتمانییەکەی پێبێت، ئەگەر  منداڵ بوو دەبێت کۆپی کارتی نیشتمانی باوکی پێبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan