گێتی

تەنها چەکدارێک هێرشەکەی تەدموری ئەنجامنەداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەنها چەکدارێک هێرشەکەی تەدموری ئەنجامنەداوە
مەودا میدیا-

راوێژكارێکی سیاسی کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە هێرشەکەی تەدموری سوریا ئاشکرایکرد هێرشەکە لەلایەن تاكە چەکدارێکی داعشەوە  ئەنجام نەدراوە.

د.وەلید فارس، راوێژكارێکی سیاسی کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند "هێرشەکەی تەدمور لەلایەن ئەندامێکی دەزگای ئاسایشی سوریاوە ئەنجامدراوە، کە یاریدەدەری ئەفسەرێکی ئەمنییە کە بەرپرسیارێتی ناوچەی تەدموری پێدراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرکردە جیهادییەکانی وەک (قاعیدە، بەرەی نوسرە و تەحریر شام) لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا بەرپرسیارێتییان پێدراوە و  ناتوانن راستییەکان ساختە بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەنجامدەری هێرشەکەی تەدمور بە تەنها نەبووە، بەڵام  ئایا هێزەکانی ئەمەریکا دەتوانن متمانە بە دەزگا و هێزەکانی رژێمی شەرع بکەن؟ لەبەرئەوە رەنگە وەڵامەکان دڵخۆشكەر نەبن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan