عیراقی
پۆستی سەرۆک وەزیران یەكلایی دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی 11/11ی ئەمساڵ پەسەند دەکات.
حوسام حەسەنی، لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند "سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و كاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق یەكلایی دەكاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هێزە سونییەکان کردووە بەزووترین کات کەسایەتییەکی بەهێز بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "دیاریکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران، رێگە خۆشدەکات بۆ هێزە سیاسییەکانی تر تاوەکو پەلەبکەن لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان".
ب ح

بیروڕا