ئابووری

ساڵانە 420 ملیار دینار دەدرێت بە پلە تایبەتەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵانە 420 ملیار دینار دەدرێت بە پلە تایبەتەکان
مەودا میدیا-

شاره‌زاییەکی بواری ئابووریی عیراقی ئاشکرایکرد ساڵانه‌ 420 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كان دابین دەکرێت و چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ مووچه‌كانیاندا، پرسێكی گرنگه‌.

نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابووری رایگه‌یاند "لە عیراق شەش هەزار و 87 پله‌ تایبه‌ت هه‌یە كه‌ 767 یان له‌ پله‌ی (ا) و 5319 پێنج هەزار و 319 کەسیان له‌ پله‌ی (ب) و كۆی گشتیی مووچەی ساڵانه‌یان 420 ملیار دینارە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چاوخشاندنەوە بە مووچەی پلە تایبەتەكاندا پرسێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و هاوسەنگكردنەوەی مووچە و بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی لەنێوان مووچەخۆراندا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan